كوردستانهەواڵ

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەى هێزەکانى پێشمەرگە

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەى هێزەکانى پێشمەرگە گەیشت
ئەحمەد لەتیف، وتەبێژى هێزەکانى 70ى وەزارەتى پێشمەرگە ڕایگەیاند، ” وەزارەتى پێشمەرگە پێیان راگەیاندووین، لەم هەفتەیەدا مووچەى هێزەکانى پێشمەرگە دابەشدەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ” هێزەکانى پێشمەرگە ماوەى 68 رۆژە مووچەیان دواکەوتووە، ئەوەش بارگرانى دارایى بۆ هێزەکان دروستدەکات کە ئەوەندە رۆژە بێ مووچەبن”.
هاوکات، سەرچاوەیەک لە حکومەتی کاربەڕێکەر ڕایگەیاند، مووچەى مانگى شەشى فەرمانبەرانى شارستانى و مووچەى مانگى ئایارى هێزە ئەمنییەکان لەم هەفتەیەدا دەگاتە هەرێمى کوردستان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close