عێراقهەواڵ

کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی نایەوێت چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت بکات، مەرجیان هەیە

کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی نایەوێت چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت بکات، مەرجیان هەیە

باسک نێت

کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی نایەوێت چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت بکات و لەبری ئەوە دەیەوێت بە فەرمی وەک هێزێکی هاوتەریب بمێنێتەوە و سیستەمی “فرە سوپایی” بەسەر وڵاتدا بسەپێنێت.

ئەبو حوسێن حەمیداوی، بەرپرسی کەتائیبی حزبوڵڵا بە ئاشکرا دەڵێت، دانوستانەکانیان لەگەڵ حکومەت بێ ئەنجام بوون و پێی وایە نابێت هیچ هەستیارییەک هەبێت بەرامبەر بوونی دوو هێزی جیاواز لە نێوان چەکدارەکانی ئەوان و دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتدا. 

بەرپرسەکەی حزبوڵڵا خۆیان بە براوە دەزانێت و دەڵێت مەرجەکانیان دەسەپێنن؛ سەرجەم ئۆپەراسیۆنەکانیان ڕاگرتووە بەڵام هێرشکردنە سەر ئەوەی ناوی دەبەن “فڕۆکە دوژمنکارەکان” بەردەوام دەبێت، پێشی وایە دەبێت بڕیاری شەڕ و ئاشتی بە هاوبەشی بدرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close