
بەمەبەستی وەرگرتنی كۆد بۆ دامەزراندنیان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەنوسراوی ژمارە (14723) لە (2024/8/8) داوای لە زانکۆ حکومیەکانی ھەرێم كردوە كە ناوی سەرجەم دەرچوان لە بەشەکانی پزیشکی و تەندروستی بۆ ساڵی (2024-2023) بۆ بەغداد رەوانە بکەن.
نوسراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەماوەی پێنج رۆژی كاركردن ژمارەی كۆی گشتی دەرچوان لەبەشە پزیشكی و تەندروتسییەكان بەزمانی عەرەبی، بە فایلی ئێكسڵ (Excel) و لەسەر (CD) بەگوێرەی خشتەی دیاریكراو بۆرەوانە بكەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




