عێراقكەش و هەواكوردستان

هاتنی شه‌پۆلێكی سه‌رتاسه‌ریی بارانبارین ڕاگه‌یاندرا

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند: کەشوھەوای ناوچەکانمان تا رۆژی دووشەممە 18/12/2023 بە شێوەیەکی ئاسایی و سەقامگیر دەمێنێتەوە و ئەگەر ھەیە رۆژانی 18 و 19ی مانگ نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاواز لە دەریای ناوەڕاستەوە ڕوو بکاتەوە ناوچەکە و نمەبارانێکی کەم لەھەندێ ناوچەدا بپارێت.


ئاراس جه‌بار، ڕاشیگه‌یاند: بە گوێرەی پێشبینییە دوورمەوداکان، کۆتایی ئەم مانگەش ئەگەری جووڵەکردنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەری ھەیە بە ئاڕاستەی ناوچەکەوە و پێشبینیی ھاتنی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین و بەفر بارینی لە ناوچە شاخاوییەکان لێ دەکرێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانی و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close