بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیعێراقكوردستان

بزووتنەوەی ئیسلامی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی عێراق دەکات

بەسەرپەرشتی بەڕێز ڕابەری گشتی مەکتەبی ڕێکخستن کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

ئەمڕۆ شەمە ١٧/٢/٢٠٢٤ لە بارەگای لقی مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی مەکتەبی ڕێکخستن کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا،
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێ کرد،
دوواتر جەنابی ڕابەر باسی بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان و عێراق و ناوچەکەی بۆ کردن و هۆشیاری دانێ لە هەستیاری ئەگەرەکانی ئایندە،
ئەمەو لە دووایدا نیگەرانی خۆیان لە مەڕ دوواکەوتنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان نیشاندا،
هیوایان خواست دادگای فیدراڵی بەزووترین کات پرسی یاسای هەڵبژاردن یەکلایی بکاتەوە،
پاشان بەڕێزیان نیگەرانی و هاوخەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ هێرشە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی و جولەکە بۆسەر خەڵکی بێ دیفاع و سیڤڵی غەزە دەربڕی لەکاتێکدا بەدیار چاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ژن و مناڵ بە ئامانج دەگیرێن،
ڕابەری گشتی تاوتوێی ڕاپۆرت و کارو چالاکی مەڵبەندو میحوەرو ناوچەکانی کرد،
لە کۆتایدا لە لایەن ئامادەبووانەوە چەندین ڕاو پێشنیازی گونجاو بەمەبەستی بەرەو پێشچونی کارەکان خرانەڕوو،
شایەنی باسە کۆبوونەوەی مەکتبی ڕێکخستن پاش پێنج کاژێر بەسەرکەوتووی کۆتایی پێهات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close