عێراقهەواڵ

پڕۆسەی فرۆشتنی منداڵێک بە 15 ملیۆن دینار پوچەڵکرایەوە

دەزگای هەواڵگری عێراق رایگەیاند، هەوڵی گروپێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤیان پوچەڵکردوەتەوە کە بەنیازبون منداڵێک بە 15 ملیۆن دینار بفرۆشن.

دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد “دوای کۆکردنەوەی زانیاری وردی هەواڵگری، توانیان لە ئۆپراسیۆنێکدا یەکێک لە تۆمەتبارانی دزینی شوێنەواری دێرین لە پارێزگای بابل دەستگیربکەن، جگە لەوەش لە ناوچەی بابل معەزەم، لە بەغداد سێ کەسی باندەکەیان بە هەمان تۆمەت دەستگیرکردوە”.

ئەوەش هاتوە “لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا توانراوە گروپێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیربکەن کە لەلایەن ژنێکەوە سەرکردایەتی کراوە و لە نزیک فڕۆکەخانەی نەجەف، ویستویانە منداڵێکی تەمەن دو مانگە بە بڕی 15 ملیۆن دینار بفرۆشن و ئێستاش رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close