كوردستانهەواڵ

خوێندکارانی زانکۆ بایکۆتی دەوامیان دەست پێکردەوە

بەهۆی قەیرانی داراییەوە خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە بایکۆتی دەوام دەکەن

باسک نێت – هەڵەبجە

♦دەقی روونکردنەوەکەیان

🔷بەناوی خوای گەورە

🔶خوێندکارانی ئازیزی زانکۆمان جێ خۆیەتی ڕای بگەیەنین لێرەوە
ئێمە وەک نوێنەرایەتی سەرجەم خوێندکارانی زانکۆ دوای ئەوەی دوبارە ڕای زۆرینەی خوێندکاران وەرگیرایەوە
بە هۆکاری خراپی بارودۆخی ئابووری و مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە بە دەنگی زۆرینەی خوێندکاران تا بەروارری ١ /٤ بایکۆتی خوێندن بکرێت.

🔷 وە چاوەڕێ بکرێت بارودۆخی ئابووری باش بێت ئەگەر بێت و هەر بەم جۆرە بێت تا دوای جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بایکۆت بەردەوام ئەبێت .

🔶هیوادارین مامۆستایان و فەرمانبەرانی بە هەڵوێستیش بەدەنگێکی دلێرەوە داوای سەرەتای ترین مافی خۆیان بکەن کە موچەکانیانە .

🔷هیوادارین یارمەتی دەری خوێندکاران بن و پەروەردە بخرێتە پێش فێر کردن و هیچ ئیجرائاتێک ڕوبەروی خوێندکار نەکەنەوە.

●دەستەی نوێنەرایەتی خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close