
شێروان دووبەردانی: بەرهەمهێنانی نەوت دەستپێدەکاتەوەو سیستمی بەرگریش لەهەرێم دادەنرێت
باسک نێت
پەرلەمانتار شێروان دووبەردانی ڕایگەیاند: هەفتەی داهاتوو کۆمپانیاکانی نەوت دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت دەکەنەوەو لەقۆناغی یەکەمدا 200 هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا بەرهەمدەهێنن.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرایکرد: زەیدی بەڵێنی پاراستنی كۆمپانیاكانی داوەو سیستمی بەرگریی ئاسمانی لەهەولێر جێگیردەکرێت.
دووبەردانی کە ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە دەڵێت: عەلی زەیدی بەنووسراو دڵنیایی ئەمنی داوەتە کۆمپانیاکانی نەوت لەهەرێمی كوردستان.
وتیشی: هەفتەی داهاتوو کۆمپانیاکانی نەوت دەست بە بەرهەمهێنان دەکەنەوەو لەقۆناغی یەکەمیش 200 هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا بەرهەمدەهێنن.
ناوبراو ڕوونیشیکردەوە کە سیستمی بەرگریی ئاسمانی لەهەولێر جێگیردەکرێت، بۆ ئەوەش سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر دانانی دەربڕیوە.




