نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت ”لە مانگی داهاتوو محەمەد شیاع سودانی لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی ئەمریکا سەردانی واشنتۆن دەکات، بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لوتکە لە نێوان سودانی و بایدن”.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤، دیداری نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و محەمەد شەیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆشکی سپی بەڕێوەدەچێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە ”لە سەردانەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمەریکا و ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکرێت لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، دارایی، کولتووری، پەروەردەیی و ئەمنی”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە