جیهانهەواڵ

بنیامین ناتانیاهۆ: بە باشی دەزانین ئێران لە كوێ‌ یۆرانیۆمی پیتێنراوی عەمبار كردووە

بنیامین ناتانیاهۆ:
بە باشی دەزانین ئێران لە كوێ‌ یۆرانیۆمی پیتێنراوی عەمبار كردووە

باسک نێت
حکومەتی ئیسرائیل دەڵێت: دەزانین ئێران لە چی شوێنك نزیکەی ٤٠٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمی عەمباركردووە كە تا ئاستی نزیک لە پلەی دروستكردنی چەک پیتێنراوە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە کەناڵی “فۆکس نیوز”ی راگەیاند: بە دڵنیاییەوە دەزانین لە کوێیە، زۆر بە بەباشی شوێنەكەی دەزانین، ئیسرائیل ئەو زانیارییانەی لەگەڵ هەواڵگری ویلایەتە یەكگرتووەكان بەشكردووە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئێران لە سەرەتای هاویندا خاوەنی زیاتر لە 400 کیلۆگرام یۆرانیۆم خاوێن بووە كە تا ئاستى (60%)ی پیتێنراوە، پێش دەستپێکردنی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.

بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی، پێویست بە پیتاندنی زیاتر دەكات بە ئاستی لە (90%)، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا روون نییە کە ئێران بڕی چەندی لەو مادەیە هەیە، یاخود توانای پیتاندنی هەیە یان نا، بە تایبەت لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە مانگی حوزەیران.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close