ئابووریكوردستانهەواڵ

وتەبێژی حکومەت لەبارەی دابەشکردنی مووچە پێش جەژن روونکردنەوە دەدات

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچە پێش جەژنی قوربان، رایدەگەیەنێت: وەک پێشتر رامانگەیاندووە لە داهات ئەولەویەت بۆ مووچەیە و وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچە دیار دەکات.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “وەزارەتی دارایی پەیوەستە بە بابەتی دابەشکردنی مووچە، وەکو حکومەت پێشتر رامانگەیاندبوو لە داهاتی بەردەست ئەولەویەت بۆ مووچەیە، چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەین کاتی دابەشکردنی مووچە دیار بکات”.

سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کێڵگەکانی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان لەلایەن گرووپە چەکدارەکان، جووتیار عادل گوتی: “وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدەین ئاسایش و سەقامگیری بۆ هاووڵاتییان و کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان بڕەخسێنین، ئێستا هەموو کۆمپانیاکان کاری خۆیان دەکەن”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close