
کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی دیکە دەکەوێتە کار
کۆمپانیای جێبەجێکار ڕێکارەکانی خستنەکاری کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگەی تاسڵوجە – چەمچەماڵ دەستپێکرد بڕیارە بۆماوەی یەک مانگ بەشێوەی ئەزمونی کاریان پێبکرێت….
دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ، مانگی ئازاری ساڵی ڕابردو بەپێی گرێبەستێک لەنێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیایەکی تایبەتدا چوە بواری جێبەجێکردن، هەرچەندە ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی هاوڵاتیان و شۆفێرانی لێکەوتەوە بەڵام بەرپرسانی حکومەت جەخت دەکەنەوە کە دانانی کامێراکان، هۆکارێکی باش بوە بۆ کەمکردنەوەی روداوەکانی هاتوچۆ.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە