ڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

عێراق بەدوای بازرگانێکدا دەگەڕێت کە بە نیو ملیار دۆلارەوە هەڵاتووە

عێراق بەدوای بازرگانێکدا دەگەڕێت کە بە نیو ملیار دۆلارەوە هەڵاتووە

باسک نێت

دوای دەستگیرکردنی عەدنان جومەیلی و چەند بەرپرسێکی دیکە، ناوێکی نوێ بە ناوی “حەسەن کوردی” هاتووەتە بەرباس کە بازرگانێکی کوردی دانیشتووی سەڵاحەدینە.

مستەفا سەنەد،وەزیزی پەیوەندییەکانی عێراق لەلێدوانێکدا بۆ کەناڵی “العربیة”ئەو زانیارییانەی پشتڕاستکردوەتەوەو ئاماژەی بەوەکردوە،” بازرگانێکی داواکراو بە دۆسیەی گەندەڵی، بە نیو ملیار دۆلارەوە بەرەو وڵاتی فەرەنسا هەڵاتوە “.

جگە لە حەسەن کوردی، برایەکی دیکەی بە ناوی محەمەد کوردی تێوەگلاوە و لە کاتی دەستگیرکردنی جومەیلی، هەردووکیان لە دەرەوەی عێراق بوون.

حەسەن کوردی نێوەندگیر و بەڕێوەبەری دۆسیە داراییە هەستیارەکانی پەیوەست بە گرێبەستەکانی وزە بووە و تۆڕێکی فراوانی پارەدارکردنی سیاسی و ئابووری بەڕێوە بردووە.

دەسەڵاتی دادوەریی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەردوو بازرگانەکە دەرکردووە و داوای لە پۆلیسی ئینتەرپۆڵ کردووە لە هەر شوێنێکی جیهان ببینرێن دەستگیریان بکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close