
لەپێكدادانی فرۆكەیەكەی نەفەرهەڵگرو هێلكۆپتەرێكی سەربازی لە واشنتۆن دەیان كەس گیانیان لەدەستدا
باسک نێت
شۆن دافی، وەزیری گواستنەوەی ئەمریكا، یەكەم رۆژی چونە سەركاری بە كارەساتێكی گەورە دەستپێكرد.
پێش چەند كاتژمێرێك لە چونە سەركاری وەزیری نوێی گواستنەوەی ئەمریكا، بەیانی ئەمڕۆ فرۆكەیەكی كۆمپانیای “ئەمریكان ئیرلایەنز” كە (60) سەرنشین و چوار ئەندامی تیمی فرۆكەكەی هەڵگرتبوو، خۆیدا بە هیلكۆپتەرێكی سەربازیدا، كە بەوتەی پنتاگۆن، سێ سەربازی تیادابووە، هەر لە ئاسمان هەردوو فرۆكەكە ئاگریان گرت و كەوتنە ناو دەریاچەی بۆتۆماك لە واشنتۆن، نزیك فرۆكەخانەی رۆناڵد رێگان.
بەگوێرەی میدیاكانی ئەمریكا، وەزیری گواستنەوە لەئێستادا چووەتە بارەگای ئیدارەی فرۆكەوانی فیدراڵی لە واشنتۆنی پایتەخت، بۆ بە داواداچونی روداوەكە.
بەرپرسێكی پۆلیس لە شوێنی روداوەكە، بە تۆڕی (CBS News) وتووە، سێ پارچەی فرۆكەكە لەناو ئاودا دۆزراوەتەوە، تائێستا لایەنی كەم تەرمی (18) لەناو ئاوەكە دەرهێنراوەو هیچ رزگاربویەكیش نەدۆرزراوەتەوە.




