كوردستانهەواڵ

تەقینەوەیەک لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە

لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی چرداوڵی سەر بە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، تانکیەکی گەورەی غازی کلۆر تەقیەوە، بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس بریندار بوون و ژەهراویبوون.

بەهۆی ئەو تەقینەیەوەیە تا ئێستا، (232) کەس برینداربوون.

سەرۆکی زانکۆی پزیشکی ئیلام رایگەیاند،91 لە بریندارەکان لە رێگەی ئۆتۆمبیلی فریاکەوتنەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە ئیمام خومەینی کراون، 15 برینداریش ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمام عەلی کراون.



لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکەشەوە سەرۆکی زانکۆی پزیشکی ئیلام ڕایگەیاندوە، تەقینەوەکە بەهۆی کەمتەرخەمی شۆفێری ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکەوە بووە کە ئەو تانکیە غازەی هەڵگرتووە.

هاوکات هەندێک لە میدیاکانی ئیلام و ئێران زانیاری ئەوەیان بڵاوکردەوە، کە تانکیەکە کێشی زیاتر لە 800 کیلۆ گرام بووە و تەقینەوەکەش دەنگێکی گەورەی هەبووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close