جیهانهەواڵ

حەماس: ناتانیاهۆ تاوانباری نازی بە پلەی یەکەم بەرپرسیارە لە شکاندنی ئاگربەست

حەماس: ناتانیاهۆ تاوانباری نازی بە پلەی یەکەم بەرپرسیارە لە شکاندنی ئاگربەست

حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛
ئێمە ناتانیاهۆی داگیرکەری تاوانبار و نازی زایۆنیستی بە تەواوی بەرپرسیار دەزانین لە دەرئەنجامەکانی دەستدرێژی خیانەتکارانەی دژی غەززە.

ناتانیاهۆ و حکومەتەکەی ئاگربەستەکە دەشکێنن و دیلەکانی غەززە بەرەوڕووی چارەنووسێکی نادیار دەبنەوە.

داوا لە ناوبژیوانان دەکەین کە ناتانیاهۆ و ڕژێمی زایۆنی بە تەواوی بەرپرسیار بن لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە و پەکخستنی.

داوا لە کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی دەکەین بەرپرسیارێتی خۆیان لە پاڵپشتیکردنی گەلی فەڵەستین لە ئەستۆ بگرن و هەنگاو بنێن بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە.

داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین کە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدەن و بڕیارێکی پابەندکەر بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی پەسەند بکەن. هەروەها جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٧٣٥ دەکەینەوە و داوای گوشاری نێودەوڵەتی بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی بۆ کۆتایی هێنان بە دەستدرێژیەکانی دەکەین

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close