عێراقهەواڵ

مارک ساڤایا: وردبینییەکی گشتگیر بۆ مامەڵە داراییە گومانلێکراوەکانی عێراق دەکرێت

مارک ساڤایا: وردبینییەکی گشتگیر بۆ مامەڵە داراییە گومانلێکراوەکانی عێراق دەکرێت

باسک نێت

مارک ساڤایا، نوێنەری ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق، ڕایگەیاند؛ زنجیرەیەک کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا و نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەرمایە بیانییەکان (OFAC) ئەنجامداوە. کۆبوونەوەکان تایبەت بوون بە تاوتوێکردنی ئاستەنگەکان و دەرفەتەکانی چاکسازی لە سیستەمی بانکی عێراق، چ لە کەرتی دەوڵەتی و چ لە کەرتی تایبەتدا.

ساڤایا ئاماژەی بەوە کرد، جەختکردنەوەیەکی تەواو هەیە لەسەر بەهێزکردنی حوکمڕانی دارایی، پابەندبوون بە سیستمە جیهانییەکان و لێپرسینەوەی دامەزراوەیی. ڕاشیگەیاند: “ڕێککەوتووین لەسەر ئەنجامدانی پێداچوونەوەیەکی گشتگیر و ورد بۆ هەموو ئەو تۆمار و مامەڵە داراییە گومانلێکراوانەی کە دامەزراوە، کۆمپانیا و کەسایەتییە عێراقییەکان تێیدا بەشدارن.

بەگوێرەی گوتەکانی نوێنەری ئەمەریکا، ئەم پێداچوونەوەیە ئەو دۆسیانە دەگرێتەوە کە پەیوەندییان بە قاچاخچێتی، سپیکردنەوەی پارە و پڕۆژە داراییە ساختەکانەوە هەیە، وەک سەرچاوەیەک بۆ دابینکردنی دارایی و کاراکردنی چالاکییە تیرۆریستییەکان بەکاردەهێنرێن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close