
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ یەكەم جار دەرگای مەككە بەڕووی عەمرەكاندا كرایەوە و یەكەم كاروانی عەمرەكان گەیشتە مەككە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە، هەر کاروانێکی عەمرەکاران، لە هەزار کەس تێپەڕ ناکات و لەلایەن رێبەرێکی تەندروستییەوە رێنمایی دەکرێن.
روونكراوەتەوە، بەپێی رێنماییەكان دەبێت لە ماوەی سێ کاتژمێردا عەمرە و تەواف کردنییان تەواو بکەن.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ماوەی حەوت مانگ بوو دەسەڵاتدارانی سعوودیە رێگەیان بە ئەنجامدانی حەج و عەمرە نەدەدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە