
سەدر ناڕازی نییە لە كاندیدكردنی مالیكی
باسک نێت
زیا ناسری، سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دەڵێت: موقتەدا سەدرناڕەزایی نییە بەرامبەر بە کاندیدکردنی مالیکی و چوارچێوەی هەماهەنگیش بەوشێوەیە وەڵامەكەی مەرجەعیەتی نەجەفی وەرگرتووە كە رەزامەندە.
رونیشیکردەوەتەوە: مالیکی کاندیدێكە کە 80 ئەندامی پەرلەمان پشتیوانی دەکەن، پێشبینیشی كردووە لە کۆبونەوەی داهاتووی چوارچێوەى هەماهەنگیدا ناوی مالیکی وەک تاکە کاندید رابگەیەنرێت.
ناسری لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا سەبارەت بە پرسی کوردیش وتی: ئەگەر کورد رێکنەکەوێت، دەنگی چوارچێوەكە لە نێوان کاندیدەکانی پارتی و یەکێتیدا دابەش دەبێت.
لای خۆیەوە، موعین كازمی، سەرکردەی دیاری رێکخراوی بەدر لەوباریەوە رایگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی دوای یەكلاكردنەوەی کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتوو، لە ئێستاوە دەستی بە دانوستان بۆ دابەشکردنی پۆستە وەزارییەکان کردووەو دیاریكردنی مالیكی رەزامەندی نێودەوڵەتی و ناوچەیی وەرگرتووە.
جەتیشیكرد لەوەی، راگەیاندنی ناوی مالیکی بەشێوەیەكی فەرمی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، بەندە بە گەیشتن بە رێککەوتنی هێزە کوردییەکان لەسەر کاندیدى سەرۆکایەتی كۆمار.




