عێراقكوردستانهەواڵ

ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات

باسک نێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ ، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی بە دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و دواتریش سەردانی هەولێر دەکات .

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و شاندە یاوەرەکەی لەلایەن محەمەد شییاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازیان لێ دەکرێت.

بە گوێرەی ئەجێندای سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا بڕیارە لە سەر چەند پرسێک ڕێککەون، لەوانە هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕیگەی بەندەری جەیهان و بەردانەوەی بەشە ئاوی عێراق لە ڕووباری دیجلە بە گوێرەی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان.

پێشتریش باسم عەوادی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق، لەبارەی سەردانەکەی ئەردۆغان رایگەیاندبوو، ئامادەکاریی پێشوەختە بۆ ئەم سەردانە کراوە و بڕیارە زیاتر لە 20 ڕێککەوتن و یادداشتی لێکتێگەیشتن ئیمزا بکرێن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close