بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە كەسێك گیانی لەدەستداوە .
بەڕێوبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٣ی١٠ی٢٠٢٠، ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی ئۆپڵ و نیسان دەبڵ، لە نزیك بازگەی دەرەشیش ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە کەسێك گیانی لەدەستداوە و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.
بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ناسنامەی قوربانیانی رووداوەکەی ئاشکرا نەکردووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە