عێراقهەواڵ

عێراق دروستکردنى هەرێمێکى نوێ بۆ سوونە رەتدەکاتەوە


فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند، بەهەموو شێوەیەک دروستکردنى هەرێمێکى نوێ بۆ سوننەکانى ئەنبار رەتدەکەنەوە.

فایەق زەیدان لە میانى کۆبوونەوەى لەگەڵ پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار رەتیکردووەتەوە، ئەوان رازى بن لەسەر دروستکردنى هەرێمێکى نوێ بۆ سوننەکان لە پارێزگاى ئەنبار و هەر پارێزگاریەکى تر لە عێراق.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەى رابردوو کۆمەڵێک سەرۆک عەشیرەتى ئەنبار کۆبوونەوەو داواى دروستکردنى هەرێمێکى نوێیان بۆ سوننەکان لە پارێزگاکەیان کرد.

فایەق زەیدان هەر لە کۆبوونەوەکەى لەبارەى هەرێمى کوردستان قسەى کردووەو رایگەیاندو دۆخى هەرێمی کوردستان جیاوازەو پێش جێبەجێکردنی دەستووری عێراق لە ساڵی (2005) بوونی هەبووە، ئەوەش بەرەنجامی لێكەوتە نەرێنیەكانی سیاسەتە شکستخواردوەکانی رژێمی پێشوو بووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close