عێراقهەواڵ

گەورەترین و مەترسیدارترین باندی ساختەکردن دەستگیرکران

ئەرشەد حاکم، وتەبێژى دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق دەڵێت، “دەستگیرکردنى گەورەترین و مەترسیدارترین تۆڕى گەندەڵکار رادەگەیێننین، کە لە ساختەکردنى مامەڵەى خانەشینى قوربانیانى تیرۆرەوە گلاون، ئۆپەراسیۆنى دەستگیرکردنیان لە ئەنبار و بەغدا و سەلاحەدین کراوە، ژمارەیان 34 تۆمەتبار بووە و هەندێکیان فەرمانبەرى دەستەى خانەشینى گشتى و لقەکانى ئەو دەستەیە بوون.”

ئەندامانى ئەو باندە، مامەڵەى خانەشینیان بەناو و وێنەى وەهمیەوە ساختە کردووە.

بەڕێوەبەرى پێشووى خانەنشینى سەلاحەدین یەکێکە لە تۆمەتباران و دەڵێت، “مامەڵەکان لەلایەن ئەنجوومەنى پارێزگاى سەلاحەدینەوە نێردران بۆ ئێمە و ئێمەش ناردمان بۆ دەستەى گشتیى خانەشینى لە بەغدا، بۆ هەر مامەڵەیەک بڕى یەک ملیۆن دینارم وەرگرت لە رێگەى دەلاڵێکەوە، کە ئێستا ئەویش دەستگیرکراوە”.

ساختەکردنى ئەو مامەڵانە لەساڵى 2011ـەوە دەستیپێکردووە، دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى سێ مانگ لێکۆڵینەوەى لە دۆسیەکە کردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close