تەندروستیكوردستانهەواڵ

ته‌ندروستى سلێمانى داواى دابه‌شكردنى موچه‌ لە حکومەت ده‌كات

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی داوا دەکات موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشبکرێت چونکە بەشێکی زۆری پزیشکان مانیان گرتوە و نەخۆشخانەکان داخراون.

د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە ڕێوڕەسمی پشتگیرکردنی ژمارەیەک خۆبەخشی تەندروستی لەلایەن رێکخراوێکی ئەڵمانیەوە ڕایگەیاند، کەرتی تەندروستی بە دۆخێکی خراپدا دەڕوات بەهۆی دابەشنەکردنی موچەوە.

ڕاشیگەیاند بەشێکی زۆری نەخۆشخانەکان داخراون و ژمارەیەکی زۆری پزیشکان مانیان گرتووە و کارەکانیان جێهێشتووە.

وتیشی بەهۆی زۆری ژمارەی پزیشکەکانەوە ناتوانن لێپرسینەوە بکەین و پێویستە حکومەتی هەرێم لەم کێشەیە رزگارمان بکات بۆ ئەوەی فریای کۆرۆنا بکەوین.

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی داواشیکرد حکومەت وەزارەتی تەندروستی بەدەربکات لە لیستی موچە و لەکاتی خۆیدا موچەکانیان پێ بدات.

سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنا لە سلێمانی، د.سەباح هەورامی ڕایگەیاند دۆخەکە جێگیرە و نەخۆشخانەکان توانای وەرگرتنی نەخۆشیان هەیە.

ئاشکراشیکرد دەتوانین هاوکاری شارەکانی دیکەش بکەین و بانکێکی باشی پلازمای خوێنمان هەیە و کە رێژەیەکی زۆر پلازمای تێدا هەڵگیراوە و سودی لێ دەبینرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە بڕیاربوو دوێنی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر دابەشکردنی موچە بدات بەڵام بڕیارەکەی دواخست بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close