
باسک نێت
نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهاندیدا ناسەقامیرە و لە دوێنێ بەیانییەوە تا كاتی داخستنی بازار بۆ هەر ئۆنسەیەك 50 دۆلار و بە ڕێژەی 1% دابەزینی تۆماركردووە لەكاتێكدا، كە بەهای یەك ئۆنسە لە 3 هەزار دۆلار نزیك دەبووەوە.
لەماوەی تەنها یەك رۆژدا زێڕ بەڕێژەی 1% دابەزی و ئێستا نرخی یەك ئۆنسە دابەزیوە بۆ 2882 دۆلار.
بۆ هەر مسقاڵێك زیاتر لە 9 هەزار دینار بەهای دابەزیوە بەجۆرێك بەیانی نرخی یەك مسقاڵی عەیار 21 بە 620 هەزار بوو ئێستا بۆ 611 هەزار دابەزیوە.
ئەوە دووەم جارە زێڕ بەگەیشتی بە نزیکی 2945 دۆلار پاشەکشەی خێرا دەکاتەوە، جارێ پێشوو لە 2942ەوە پاشەكشەی كرد تا 2864 و ئێستاش لە 2939 دۆلار تا ئێستا گەیشتووە بە 2882 دۆلار.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 699 هەزارە و عەیاری 21 بە 611 هەزار و عەیاری 18 بە 524 هەزار دینارە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە