
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، كامێرا جێگیره‌كانی سه‌رپێچی تیژڕه‌ویی له سلێمانی ده‌كه‌ونه‌كار.
فه‌ره‌یدون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، “لە مانگی داهاتووەوە كامێرا جێگیرەكانی تۆماركردنی سەرپێچی لەناو شاری سلێمانی دەكەونەكار.
ئاشکراشیکرد، لە نێو شاری سلێمانیدا 21 شوێن بۆ دانانی كامێرای جێگیر دیاریكراوە، هه‌ر بۆیه لە مانگی داهاتوه‌وه لەو شوێنانە كامێرا‌كان دادەنرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی سلێمانی ڕاشیگەیاند، 82 كامێرای گەڕۆكی تۆماركردنی سەرپێچیی هاتووچۆیان هەیە، رۆژانە 40 لەو كامێرایانە لەناو سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ تۆماركردنی سەرپێچییەكان دادەنرێن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە