سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی دانیشتنی پەرلەمان بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران و ئاوات جەناب وەزیری دارایی بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، به‌پێى بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی ٦٦ له په‌یڕه‌وی ناوخۆ، په‌رله‌مانی كوردستان كۆدەبێتەوە، دەشڵێت، لە دانیشتنەكەدا هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له موچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نیشنی له‌هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ دەكرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە بەشێكی دیكەی دانیشتنەكەدا بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی موچه و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.
لە ماوەی رابردووش‌دا، ٢٣ ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە مەبەستی پرساندنی سەرۆكوەزیرانی هەرێم و جێگرەكەی و وەزیری دارایی لە بارەی موچەی فەرمانبەرانەوە واژۆیان كۆكردەوە، بەڵام دواتر مەسرور بارزانی رایگەیاند، کە خۆی داوای کردووە لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا ئامادەبێت.