
هێڵی ئاسمانی تورکی (Turkish Airlines) رایگەیاند، دوای 13 ساڵ لە راگرتنی، ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا بۆ سووریا دەستیپیکردەوە.
باسک نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێڵی ئاسمانی تورکی (Turkish Airlines) لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ 23-1-2025، دوای 13 ساڵ لە راگرتنی، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سووریا دەستیپێکردەوە و یەکەم گەشت لە ئیستانبووڵەوە بۆ دیمەشق بوو.
دەشڵێت، کۆی گشتیی سەرنشینانی ئەم گەشتە، لە 349 گەشتیار پێکهاتبوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵی 2012 بەهۆی شەڕی ناوخۆ لە سووریا، هێڵی ئاسمانی تورکی (Turkish Airlines)، گەشتەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە راگرتبوو.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە