جیهانهەواڵ

 عەباس عێراقچی: پەیام گۆڕینەوە لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامە

عەباس عێراقچی: پەیام گۆڕینەوە لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامە

باسک نێت

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران:

لەگەڵ ئەمریکییەکاندا هیچ گفتوگۆ و دانوستانێکمان نییە، بەڵکو تەنیا لە رێگەی نێوەندگیرەوە پەیام ئاڵوگۆڕ دەکەین.

تاوەکو پێشێلکارییەکانی ئەمریکا بەردەوام بێت، ئێران بە هیچ شێوەیەک لەگەڵیاندا دانوستان ناکات.

وڵاتەکەی لەگەڵ عومان لە گفتوگۆدایە بۆ دیاریکردنی رێڕەوێکی دەریاییی نوێ لە گەرووی هورمز و پرۆسەکەش گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.

رێڕەوە کۆنەکان بە رێڕەوی نوێ دەگۆڕدرێن و شارەزایان و پسپۆڕان لە ئێستا خەریکی کارکردنن لەسەر ئەو رێڕەوە نوێیانە.

ئەم رێککەوتنە بە مانای کردنەوەی گەرووی هورمز نییە؛ رەنگە رێککەوتنی لەم شێوەیە ئەنجام بدرێت، بەڵام کردنەوەی گەرووەکە بەستراوە بە مەرج و رەوشی تایبەتەوە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close