ناوی کاندیدانی پەرلەمان بۆ وەزارەتەکانی ناوخۆ و دەستەکانی دەستپاکی نێردران
باسک نێت
کۆمیسیۆن رایگەیاند لیستی ناوی کاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی خولی سەشەمی پەرلەمانی کوردستان رەوانەی هەردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و دەستەکانی دەستپاکی کرد بۆ لێکۆڵینەوە
د. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق:
“ئەمڕۆ، بە ئەلیکترۆنی و کاغەز، لیستی ناوی کاندیدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانمان بۆ وەزارەتەکانی ناوخۆ لە بەغدا و هەولێر و دەستەکانی دەستپاکی لە حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە نارد.”
لە ماوەی هەفتەیەکدا لێکۆڵینەوە لە ناوی کاندیدان تەواو ببێت.
قۆناغی داهاتووی کۆمیسیۆن، تیروپشکە بۆ هاوپەیمانێتی و حیزب و کاندیدانی تاکەکەسی.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە