
كامالا هاریس بە فەرمی بە كاندیدی دیموكراتەكانی ئەمریكا دەستنیشانكرا
ئەمڕۆ بە كاندیدكردنی قبوڵدەكات و جێگرەكەی دیاریدەكات
“لە راپرسیەكاندا هاریس پێش ترەمپ كەتووە”
كامالا هاریس, جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا, بە فەرمی بووە كاندیدی پارتی دیموكراتی ئەمریكا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە, كە بڕیارە رۆژی (5) تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت, ئەوەش دوای ئەوەی لیژنەی نیشتمانی دیموكراتەكان ئەنجامی كۆتایی پرۆسەی دەنگدانی بڵاوكردەوە, كە ماوەی پێنج رۆژی خایاندو شەوی رابردوو كۆتایهات.
چاوەڕواندەكرێت ئەمڕۆ هاریس بە فەرمی كاندیدكردنی لەلایەن حزبەكەیەوە قبوڵبكات و, جێگرێك دەستنیشان بكات بۆ كێبڕكێكردن بەرەو كۆشكی سپی.
كاندیدكردنی هاریس لەلایەن دیموكراتەكانەوە لەكاتێكدایە, بەگوێرەی ئەنجامی راپرسیەك كە تۆڕی “سی بی ئێس نیوز” بە هاوكاری رێكخراوی لێكۆڵینەوەكان(YouGov) ئەنجامیداوە, هاریس پێش دۆناڵد ترمپی كاندیدی كۆماریەكان كەتووە, لەڕووی پشتیوانی جەماوەرییەوە.
بەگوێرەی راپرسیەكە, (50%) ئەمریكیەكان دەنگ بە هاریس دەدەن, لەبەرامبەر دۆناڵد ترەمپ لە (49%) دەنگەكان بەدەستدەهێنێت.