موعین كازمی, ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژنامەی (الصباح):باسک نێت
كۆمەڵێك ئاستەنگ روبەڕوی یەكخستنی موچەی (250) هەزار خانەنیشتنی هەرێمی كوردستان بووەتە, بۆ هاوتاكردنی موچەكانیان هاوشێوەی ناوچەكانی تری عێراق.
تائێستا نەگەیشتوینەتە ئەنجامێك لە دۆسیەكە, بۆ ئەوەی بە دەستەی خانەنیشنی نیشتمانی رابگەیەنین, پێویستە بڕی لێبیڕینەكان بدرێت بە دەستەكە, كە شایستەی خانەنشینان لەڕێی سندوقی خانەنشینیەوە دابین دەكات.
لێبڕینی خانەنشینی, لە موچەی فەرمانبەر دەبڕدرێت و دەچێت بۆ دەستەی خانەنشینی, كە سندوقی خانەنشینان بەڕێوەی دەبات, بەڵام ئەمە لە هەرێمی كوردستان نیە, ئەو جیاوازییەی ئێستا رێگەنادات شایستەكان یەكبخرێن و, زامنی بەردەوامیدان بە شایسەی خانەنشینی هەرێم ناكات.
چارەسەری دارایی بەردەوام بۆ زامنكردنی مافەكانی خانەنشینانی هەرێم بدۆزرێتەوە, بەبێ دروستكردنی بارگرانی دارایی و دیراسەكردنی ئەگەری وەرگرتن و ناردنی پارەی لێبڕینی خانەنیشین لە (250) هەزار خانەنیشینی كوردستان بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ, وەك مەرجی وەرگرتنی موچەی خانەنشینی, تا كۆتایی تەمەنی.
ئەوە پێویستە بەوپێیەی وەزارەتی دارایی و دەستەی خانەنشینی, پارەی خانەنشین خەرجناكەن, تەنها بۆ فەرمانبەرێك نەبێت كە پارەی خانەنشینی لە خزمەتی (20بۆ 30) ساڵ و بەرەو ژوور لێبڕاوە.