جیهانهەواڵ

بایدن: پشتیوانی بۆ ئیسرائیل دەربڕی ئەگەر جارێكی تر روبەڕوی هێرش ببێتەوە


جۆبایدن, سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا, لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی (ئێكس) نوسیویەتی: لە ژووری ئۆپراسیۆنەكان ئاگاداریان كردمەوە, لە پێشهاتەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.


دواین زانیارییەكانمان پێگەیشت, لەبارەی ئەو هەڕەشانەی ئێران و بەكرێگرتەكانی دروستی دەكەن, لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسیەكان بۆ هێوركردنەوەی ئاڵۆزییە هەرێمایەتیەكان و, ئامادەكارییەكان بۆ پشتیوانیكردن لە ئیسرائیل, ئەگەر جارێكی تر روبەڕوی هێرش ببێتەوە.


هاوكات گفتوگۆشمان لەبارەی ئەو هەنگاوانە كرد كە دەیگرینەبەر, بۆ بەگریكردن لە هێزەكانمان و وەڵامدانەوەی هەر هێرشێك دژی ئەندامەكانمان, بەو رێگاو شوێنەی خۆمان دەستنیشانی دەكەین.
قسەكانی بایدن, دوای ئەو هێرشە دێت, شەوی رابردوو كرایە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد, لە پارێزگای ئەنبار, كە سەربازانەی ئەمریكای لێنیشتەجێیە, كە بەگوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز, لە هێرشەكەدا ژمارەیەك سەربازی ئەمریكی برینداربوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close