🔹وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە ساڵی 2023دا لە رێگەی بەلەم و بەشێوەیەکی نایاسایی خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا 29 هەزار و 430 کەس بووە، لەکاتێکدا ژمارەکە لە ساڵی 2022دا 45 هەزار و 770 کۆچبەربووە، ئەمەش واتە کەمبوونەوەی ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی بەرێژەی لە سەدا 36.
باسک نێت
🔸 ئاماژەی بەوەشداوە، لە ساڵی 2023دا 112 هەزار مامەڵەی داوکارکردنی مافی پەنابەرێتییان بەدەست گەیشتووە، لە سەدا 67ی داواکارانیش مافی پەنابەرێتییان پێدراوە.
🔹ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی رابردوو حکومەتی بەریتانیا چەند رێکارێکی نوێی بۆ رێگرتن لە کۆچبەران گرتەبەر، بەشێک لە رێکارەکانیش لەلایەن رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە کۆچبەر و پەنابەران رەخنەی لێگیرا، بەتایبەتی لە رووی دابینکردنی شوێنی نیشتەجێکردنی کۆچبەران.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە