
🔹جەمال كۆچەر, ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بودجەی ساڵی (2024) چەندین گۆڕانكاری تیادا دەكرێت و شتێكی جیاوازدەبێت لەڕووی داهات و خەمڵاندنی نرخی نەوت و خەرجیەكانەوە.
🔸حكومەت كاتێك بودجەی بۆ سێ ساڵی لەسەریەك پێشكەش كرد, ئامانجی یەكەمی بەردەوامبون بووە لەخەرجی لەدوای مانگی كانونی دوەمەووە, بۆ خۆ بەدورگرتن لە روبەڕوبونەوەی كێشەكانی راوەستانی ساڵی دارایی و كاركردن لەسەربنەمای یەك لەسەر دوانزە, تاكاتی پەسەندكردنی بودجە.
🔹پەرلەمان دەسەڵاتی داوە بە حكومەت, بەردەوامبێت لەخەرجیەكانی بودجەی (2023) تا كۆتایهاتنی و دەستكردن بە بودجەی (2024) بەبێ راوەستان.
🔸حكومەت هیچ گۆڕانكاریەك ناكات لە بودجەی (2024) , بەهۆی ئەوەی بودجەی پێشوشی بەشێوەی پێویست خەرجنەكردووە, پێویستی بە قەرزنابێت لە بودجەی تازەدا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە