عێراقهەواڵ

وەزیری پەروەردە: 450 بڕوانامەی ساختە لە دامودەزگاکانی حکومەت ئاشکرا کراوە

🔸 ئیبراهیم جبووری، وەزیری پەروەردەی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی پەروەردە توانیویەتی دەست بەسەر 450 بڕوانامەی ساختە لە دامودەزگا جیاوازەکانی حکومەتی عێراق بۆ ساڵی 2023 بگرێت.

باسک نێت

🔹وتیشی، “لە رێگای لیژنە شارەزاکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان، راپۆرتی لێکۆڵینەوە لەسەر ساختەکاری تەواوکراوە و بڕیاریان لەسەرداوە، لە ئێستا گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی ساختەکاران گیراوەتەبەر”.

🔸ئاماژەی بەوەشکرد “دەبێت ئەم دیاردەیە کە کاریگەری لەسەر خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی وڵات کردووە کەمبکرێتەوە، لەپێناو گرنگی پاراستنی بڕوانامەی ئەکادیمی و پێگەی کۆمەڵایەتی”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close