جیهانهەواڵ

ئێران:دەستیكردووە بە جوڵاندنی سەكۆ موشەكیەكان و ئەنجامدانی راهێنانی سەربازی



رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) لە زاری بەرپرسانی ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە: لە پشوەكانی كۆتایی هەفتەوە تێبینی ئەوەیان كردووە, ئێران دەستیكردووە بە جوڵاندنی سەكۆ موشەكییەكانی و ئەنجامدانی راهێنانی سەربازی, كە ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی تاران لە رۆژانی داهاتوودا, هێرش دەكاتە سەر ئیسرائیل.

باسک نێت
لەگەڵ ئەوەی واشنتۆن بەردەوامە لە هەوڵە دیپلۆماسیەكانی بۆ رێگەگرتن لە داخزانی ناوچەكە بۆ جەنگێكی فراوان, دوای كوژرانی ئیسماعیل هەنیە, سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەلەسیتنی لە تاران و فوئاد شوكر, سەرۆك ئەركانی میلیشیای حزبوڵای لوبنان لە باشوری بەیروت.


هاوكات ئیدارەی بایدن كاردەكات بۆ شكستپێهێنانی هەر هێرشێك زیان بە ئیسرائیل بگەیەنێت, بەڵام هەوڵی ئەمجارەی روبەڕوی كۆمەڵێك ئاستەنگ دەبێتەوە بۆ دووبارەكردنەوەی ئەو سەركەوتنەی بەدەستیهێنا لە مانگی نیسانی رابردوودا, كاتێك هێزە فرە رەگەزەكان هاوكاری ئیسرائیلیان كرد لە رێگەگرتن لەموشەك و فرۆكە بێفرۆكەوانی تاران بگاتە ئیسرائیل, بەوپێیەی رەنگە ئەمجارە هێرشەكەی ئێران بە هەماهەنگی بێت لەگەڵ وەشاندنی گورزی سەربازی لەلایەن حزبوڵای لوبنان و میلیشیاكانی تری هاوپەیمانی ئێران لەناوچەكە, وەك هەوڵێك بۆ شڵەژاندنی سیستمی بەرگری ئیسرائیل, ئەوەش ئیدارەی بایدنی تووشی نیگەرانی كردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close