
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ی هه‌وڵی رووسیا بۆ خۆرزگاركردن له سزا ئابوورییه‌كان له رێگه‌ی توركیاوه، هۆشداری ده‌داته ئه‌نقه‌ره.
والی ئه‌دیمۆ، جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، په‌یامێكی ئاراسته‌ی یونس ئیڵتاش جێگری وه‌زیری بازرگانی توركیا كرد و، تێیدا ئاگاداریكردهوه، رووسیا هه‌وڵده‌دات له رێگه‌ی رێككه‌وتنی دانه‌وێڵه‌وه، سزا ئابوورییه‌كان (كه به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیاوه به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه)، تێپه‌ڕێنێت.
واشنتن داوای له ئه‌نقه‌ره كرد، ره‌چاوی سزاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆسه‌ر رووسیا بكه‌ن.
له 22ـی تهمموز/یۆلیۆی رابردوو، به‌چاودێری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، مه‌راسیمی واژووكردنی هه‌نارده‌ی گه‌نمی ئۆكرانی، له ئیسته‌نبۆڵ به‌ڕێوه‌چوو.
له 27ـی هه‌مان مانگیش، له ئیسته‌نبۆڵ بنكه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ هه‌نارده‌ی گه‌نم بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی توركیا، ئۆكرانیا و رووسیا، كرایه‌وه.
واشنتن پێیوایه مۆسكۆ له رێگه‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه‌وه به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی خۆی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات