بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستاننوسەرانهەواڵ

کۆبوونەوەی بەشێک لە لایەنەکان وەک پێشبینیمان کرد بەبێ ئەنجام کۆتایی هات

جارێکی تر کۆبوونەوەی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێم و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان بەبێ ئەنجام کۆتایی هات.
ئەم کۆبوونەوە ئەو حەقیقەتەی پێ وتین کە لایەنەکانی دەستەڵات ململانێی توندیان هەیە لەسەر پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پارلەمانی کوردستان ، و گوێ نەدان بە هاوڵاتیان و ژیان و بژێوی خەڵکی ئەم هەرێمە ، کە ئەبوو بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیان لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بکردایەتەوە، نەک بەبێ دەنگی ئەم کۆبوونەوە بخەنە دەست کۆبوونەوەیەکی تر بێنە دەرەوە و کۆتایی بە کۆبوونەوەکەیان بهێنن، بهێڵن چیتر دەستەڵات یاری بە ژیان و بژێوی هاوڵاتی کوردستان بکات و بەردەوامبێت لەسەر گەندەڵی و فەسادی ئیداری و هیچ خەمی قوت و ژیانی خەڵک نەبێت، چونکە دەستەڵات بێ باکە بەرامبەر بە هاوڵاتی ئەم نیشتیمانە و تەنها مەبەستی خۆیەتی و درێژە پێدانی گەندەڵی و خراپی سیستەمی حکومڕانی و هەمیشە بەرژەوەندی خۆیان پێش بەرژەوەندی خەڵک خستووە.
هەر بۆیە بە دڵنیاییەوە دەستەڵات بەردەوام بە خراپی حکومڕانی و گەندەڵی و لە کاتی هەڵبژاردنەکان بە تەزویر و ساختەکاری و ئێستاش بۆ دیاریکردنی هەڵبژاردنەکان وێنەیەکی ناشیرین و ناشیاوی پیشانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەدات و داوە.
‏بۆیە پێویستە لایەنەکان فشارەکانیان زیاتر بکەنەوە تاوەکو دەستەڵات واز لەم یاریکردنە بهێنێت و بێتە ژێربار تاوەکو هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێت و چاودێری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەر بێت بۆ دڵنیابوون لە ئەنجام نەدانی ساختەکاری و هەڵبژاردنێکی تەندروست.

‏گۆران نوری
‏بەرپرسی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close