كوردستانهەواڵ

وەزیری پەروەردە لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن ڕوونکردنەوەی دا

وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ڕایگەیاند، خوێندن لە بەشێک لە خوێندنگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی تا ڕادەیەک ئاسایی بووەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، دوای هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکات.

باسی لەوەش کرد، بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و وانەبێژان بە تەنیا نوسراوێک نەبووە و بە ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.

ئالان حەمەسەعید، لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندگەکان وتی، لە سنووری پارێزگای سلێمانی تا ڕادەیەک خوێندن لە بەشێکی خوێندنگەکاندا ئاسایی بووەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close