✍️عەتا تەها ✍️ڕۆژنامە نوس✍️باسک نێت
کاتێک کە خوداوەند مرۆڤی دروستکردووە لەگەڵ ئەوەدا پەیام و پەیامبەرو ڕێنیشاندەرێکی بۆ ناردووە، بۆیە تێگەیشتن و دیدگای مرۆڤەکان جیاوازە لەمەڕ پرسە ئاینیەکان چوونکە بەدرێژایی مێژوو بەپێی قۆناغ و سەردەمە جیاوازەکان گۆڕانکاری هاتووە بەسەر پەیامە ئاسمانیەکان و تەنانەت لە پەیامبەرەکانیش، هەڵبەتە گۆڕانکارییەکان کاری کردووەتە سەر بیروباوەڕو ئایدۆلۆژیای تاک و کۆمەڵگە هەرئەمەش وایکردوە کە جیهان دابەشبکرێت بەسەرچەندین بیروباوەڕی ئاینی و تەنانەت نائاینی ـش ، لێرەدا باسەکەی ئێمە لەسەر ئاینەکانی ترنیە بەڵکو تەنها وەک وەبیرهێنانەوەیەک وە لەو گۆشەنیگاوە بەراوردکاریەک و دواتر مەبەستی سەرەکیمان قسە کردنە لەسەر پرسێک کە پەیوەندی بە هەست و شعوری تاک و کۆمەڵگەی کوردییەوە هەیە، لەڕاستیدا بابەتەکە لێرەوە سەرچاوە دەگرێت کە ناوبەناو گوێمان لە دەنگێکی نەشازدەبێت ڕاستەوخۆبێت یاخود هەندێکجار بە ناڕاستەوخۆ هێرش دەکرێتە سەر موقەدەساتی زیاتر لە ملیارێک مرۆڤی سەر زەویی و دەیان میلوێنی کورد هەڵبەتە لەڕوانگەی ئەوەی کە نەتەوەی کورد یاخود عێراق بە نزیکەی ٩٣% ی پێڕەوی ئاینی ئیسلام دەکەن و موسڵمانن کەچی بێگوێدانە بریندارکردنی هەست و شعوری زۆرینەی زۆری دانیشتوان و موسڵمانان بەناڕەوا هێرش دەکرێتە سەر مزگەوت و پەرستشە ئاینیەکانی ئەمە لەکاتێکدایە کە
ئاینی ئیسلام ڕێزی لە سەرجەم ئاینەکانی پێش خۆی و ئاینزاکانی ئێستاش گرتووەو نەک هێرش ناکاتە سەریان بەڵکو مافەکانیان پارێزراوە.