عێراقكوردستانهەواڵ

لە کەرکوک دوو کەس کوژران

باسک نێت – کەرکوک

ئەمشەو لە گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکووک، شەڕ لە نێوان چەند كەسێك روویدا و لەئەنجامدا دوو كەس بە ناوەكانی یەحیا جەمال، تەمەن 21 ساڵ و عادل جەمال، تەمەن 23 ساڵ، كە برای یەكترن گیانیان لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو برایە دەستڕێژی گوللەیان لێ كراوە و گیانیان لەدەست داوە،
دانیشتووی گەڕەكی دەروازەن و كوردن و خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، بكوژەكان هاوڕێی كوژراوەكانن و تاوەكوو ئێستا دەستگیر نەكراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close