عێراقكوردستانهەواڵ

سزای یاسایی بۆ ئەو شۆفێرانە دیاریکرا کە مۆڵەتی شۆفێریان بیردەچێت یان مۆڵەتی شۆفێرییان دەرنەهێناوەو شۆفێری دەکەن

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی عێراق سزای یاسایی و بڕی بژادنی پارەی بۆ ئەو شۆفێرانە دیاریکرد کە مۆڵەتی شۆفێریان بیردەچێت یان مۆڵەتی شۆفێرییان دەرنەهێناوەو شۆفێری دەکەن.

باسک نێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی: هەرکەسێک شۆفێری بکات و مۆڵەتی دەرنەهێنابێت بــە 200 هەزار دینار سزای دارایی دەرێت لەگەڵ زیندانیکردن و دەستبەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی (حجزکردن).

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی: هەرکەسێک شۆفێری بکات و مۆڵەتەکەی بیرچوبێت لەماڵەوە بە50 هەزار دینار سزا دەدرێت لەگەڵ دەستبەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ ماوەی 5 رۆژ.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی: هەرکەسێک تەمەنی گەیشتە 16 ساڵ دەتوانێت ماتۆڕسکیل لێبخوڕێت و بۆ دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێریکردنی ئۆتۆمبێل دەبێت تەمەنی بگات بە 18 ساڵ.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close