
شارەزایەكی ئەمنی عێراق:
سەرۆكی دەزگای هەواڵگری سعودیە لە سەردانەكەیدا بۆ لای زەیدی داوای لێبوردنی وڵاتەكەی پێشكەش بە عێراق كردووە
باسک نێت
سەرمەد بەیاتی، شارەزای بواری ئەمنی ئاشكرای دەكات، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراق لە چوارچێوەی ئەو پەیامە گرنگانەی بە عەلی زەیدی، فەرماندی گشتی هێزە چەكدارەكان گەیاندووە، داوای لێبوردنی سعویە بووە كە پێشكەش بە عێراقى كردووەو داخ و نیگەرانی وڵاتەكەی لە هێرشەكەو ئەو روویدا تیايدا دەربڕیوە.
بەیاتی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆیندا وتیشی، ئەگەر سعودیە نیازی خراپی هەبوایە بەرامبەر بە عێراق داوای لێبوردنی نەدەكرد، جەختیشكردووە لەوەی، بەشداری سعودیە لە هێرشەكە سیمبولی بووە، ئەو ژمارە كوژراو و بریندارەشی لێیكەتووەتەوە مایەی شۆك بووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




