جیهانهەواڵ

ئەمریكا سیستمی بەرگری ئاسمانی رادەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكات

ئەمریكا سیستمی بەرگری ئاسمانی رادەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكات

باسک نێت
سوپای ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی سوریا, دەستیكردووە بە پرۆسەی راهێنانی هێزەكانی سوریای دیموكرات, لەسەر سیستمی بەرگری ئاسمانی جۆری “ئاڤینگەر_ Avenger “بۆ ئەوەی رادەستیان بكات.
پێگەی تەلەفیزیۆنی سوریا, ئەو پێشهاتە نوێیەی, بە ئاماژەی بەردەوامبونی مانەوەی ئەمریكا لە سوریا ناوبردووە, لەكاتێكدا سیاسەتی ئەمریكا وادەردەكەوێت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دوربكەوێتەوە, بەڵام هێرشی میلیشیاكانی ئێران لە پێش و دوای جەنگی غەززە, وایكردووە واشنتۆن سەرلەنوێ‌ بە حساباتەكانیدا بچێتەوە.
دەستەبەركردنی ئەو كەرەستە سەربازییە پێشكەوتوانە بۆ “هەسەدە” تەنها مانۆڕێكی تەكتیكی نیە, بەڵكو هەنگاوێكی ستراتیجیە, كە رەنگە لێكەوتەكانی گۆڕەپانی سوریا تێپەڕێنێت.
سوپای ئەمریكا لە ساڵی (2021)دا, سیستمی ئاڤینگەری رەوانەی باكوری خۆرهەڵاتی سوریا كردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close