جیهانهەواڵ

ئاگربەستی غەززە پەسندکرا ناتانیاهۆ ناڕازییه

باسک نێت

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رەزامەندی دەربڕی لەسەر رەشنووسی یاسای پێکهێنانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە. دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش؛ ناتانیاهۆ سەردانی شاندێکی بۆ ئەمریکا هەڵوەشاندەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنێکی بۆ دەنگدان لەسەر رەشنووسی یاسای پێکهێنانی ئاگربەست لە غەززە ئەنجامدا و تێیدا بڕیاردرا لەسەر پەسەند کردنی رەشنووسی یاسای ئاگربەستی غەززە.

بڕیارەکە لەلایەن ١٤ ئەندامەوە پاڵپشتی کرا بۆ پێکهێنانی ئاگربەست لە مانگی رەمەزاندا لە کەرتی غەززە بۆ ئەوەی ببێتە ئاگربەستی هەمیشەیی و ئازادکردنی سەرجەم دیلەکان

هاوکات، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بەهۆی بەکارنەهێنانی ڤیتۆی واشنتۆن بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارنامەی ئاگربەستی خێرا لە غەززە، ناتانیاهۆ بڕیاری دا سەردانی ئەو شاندە هەڵبوەشێنێتەوە کە بڕیاربوو لەسەر داوای جۆ بایدن رەوانەی ئەمریکا بکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close