عێراقكوردستانهەواڵ

سودانی بەدواداچون بۆ ئامادەكارییەكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەكات

سودانی بەدواداچون بۆ ئامادەكارییەكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەكات
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق:باسک نێت
محەمەد شیاع سودانی, پێشوازی لە عامر موسی حسێنیی, سەرۆكی ئیدارەی هەڵبژاردن, لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كردووە, پیرۆزبایی دەستبەكاربونی لێكردووە لە پۆستەكەی.

سودانی بەدواداچونی بۆ ئامادەكارییەكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن كردووە, لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان, كە حكومەت هەموو پێداویستیەكانی بۆ دابین كردووە.
جەختیكردووە لەوەی, بوونی كۆمیسیۆنێكی پیشەیی و پاك كە بێلایەنی خۆی بپارێزێت, پرسێكی زۆر گرنگە, بەوپێیی زامنی بەردەوامی پرۆسەی هەڵبژاردن دەكات, كە كرۆكی سیستمی دیموكراتیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close