بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامی بەشداری کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکان کرد

باسک نێت- چەمچەماڵ

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠/ ٢/ ٢٠٢٤ لە دیوانی قائیمقامیەت کاک محمد نوری بەرپرسی پەیوەندیەکانی مەڵبەندی ٥ی چەمچەماڵ بەشداربوو لە کۆبوونەوەی لایەنەسیاسیەکان.

کۆبوونەوەکە بەمەبەستی ئامادەکارییەکانی سبەی چوارشەممەیە بۆ پێشوازی لە ڕووفاتی ئەنفالکراوان، نوێنەری لایەنە سیاسیەکان هەمووان پێکەوە لە پێشوازی ڕووفاتی ئازیزانماندا دەبن کە بڕیارە سبەی کاتژمێر ١٠ لە مۆنۆمێنتی ئەنفال بەخاک بسپێردرێن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close