
بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی و زیادكردنی دراو بۆ حه‌واڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، میكانیزمی دارایی بازرگانی ده‌ره‌كی به‌مزوانه جێبه‌جێده‌كرێت كه به‌رپرسیارێتیه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و بانكانه‌ی خاوه‌ندارێتی دۆلار ده‌كه‌ن.
عه‌مار حه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ئێستادا بانكی ناوه‌ندی به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاره‌كانی پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی و زیادكردنی دراوه‌كان هه‌نگاو ده‌نێت.
ڕونیكرده‌وه كه “بانكه‌كان به‌رپرسیار ده‌بن له دابینكردنی دارایی بازرگانی ده‌ره‌كی ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی ئه‌و دۆلارانه‌ی كه خاوه‌ندارێتی ده‌كه‌ن، ئه‌وان به ته‌واوی به‌رپرسیار ده‌بن سه‌باره‌ت به وردبینیكردنی پسوڵه‌كان و گواستنه‌وه‌كان، كه ئه‌مه‌ش له ئاستی جیهانیدا جێبه‌جێده‌كرێت”.
به‌م هه‌نگاوه، بانكی ناوه‌ندی عێراق به نیازه “خۆی بكشێته‌وه” له پرۆسه‌ی دارایی بازرگانی ده‌ره‌كی و پرۆسه‌كه سنوردار بكات به بانكه‌كانی ناوخۆی عێراق، هه‌روه‌ها بۆ بانكه په‌یوه‌ندیداره ئه‌مریكییه‌كان كه به‌ڵێن ده‌ده‌ن داواكارییه‌كانی ئه‌و بانكانه له نێوان خۆیاندا پاره‌دار بكه‌ن دوای پێداچونه‌وه به به‌ڵگه‌نامه تایبه‌ته‌كان، بۆئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق وه‌ك لایه‌نێك له‌م بابه‌ته‌دا تێوه‌نه‌گلێت.