
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، “ئەو ھەواڵانە دوورن لەڕاستییەوە کە باس لەوە دەکەن لەپرۆژەی ھەژماری من و مووچەی ئەلیکترۆنی مانگانە بەشێکی مووچەکەت دەگێرنەوە”.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ههرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: “ئەو چەواشەکاریانەی لەلایەن هەندێک لایەن و میدیای نابەرپرسەوە دژی پرۆژەی ھەژماری من دەکرێت ناتوانێت لە گرنگی و بایەخی پرۆژەکە بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی بانکی دیجیتاڵی و پێشکەوتوو کەم بکاتەوە کە بەتەواوی لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و مووچەخۆران و هاووڵاتیاندایە.”
ئاشکراشیکردووە: “ئەو ھەواڵانە دوورن لەڕاستییەوە کە باس لەوە دەکەن لەپرۆژەی ھەژماری من و مووچەی ئەلیکترۆنی مانگانە بەشێکی مووچەکەت دەگێرنەوە”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە